شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت
ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت
شەوقی ئیقبالت نەماوە، وێران دیارە ماڵەکەت
لەشکری عیلم و فنونت چی بەسەر ھات، کوێ ڕۆیی
وا زەلیلی دەستی جەھلە، عاقڵ و ھۆشیارەکەت
عەسکەری غەم لاوەکانی تێکشکان و ڕایفڕان
بۆیە ئەسیرن وا بە جارێ نازک و نازدارەکەت
ڕەببی مووسایەک بنێرە قەومی کورد گشت یەکبخا
یا دەلیلێ تۆ عەتا کە بۆ کوردە ھەژارەکەت
خۆ ڕەزامەندین ئیلاھی، دەربچێ با ڕۆح و جان
با نەمێنین و ڕزگار بین گشت لە دەست ڕۆژگارەکەت
تۆ لە مەزڵووم مەگرە عەتەب ئەی وەتەن سەدجار دەخیل
با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێم بۆ کوردەکەی غەمبارەکەت
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.