شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم
ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم
مەزرەعەی عیلم و فەننی، تۆی مەنبەعی ئەفکارەکەم
تۆی وەتەن مایەی سروودو مەرھەمی ئازارەکەم
ڕەونەقی باغی علوم و مەعدەنی ئەسرارەکەم
بۆ بەیانت ھاتە جەنبووش، وا دڵەی ئاوارەکەم
قەومی کورد ئیتر لە ژێر باری میحنەت بێتە دەر
تەوقی زیللەت با فڕێ دەیین، تاجی شاھی کەینە سەر
حوڕو مەزبوت، با بە جارێ شاەو دەروێش و بەگلەر
گۆی جەھالەت بە چۆگانی عیلم و فەن دەرکەینە دەر
لێبدەین چەپڵە و بخوێنین شەرقیە و ئەشعارەکەم
نەمامی نەوڕەس و تازە جوانانی وەتەن
عاقڵ و ھوشیارو وریا، پڕ لە دەرک و عیلم و فەن
بێنە مەیدانی فەساحەت بولبولانی ڕووی چەمن
جان فیداو، جان نسارین بۆ تەرەقی ڕێی وەتەن
با ھەموو یەک بین و تێکۆشین لەسەر ئیقرارەکەم
خەوی غەفڵەت تا بە کەی وا نۆبەتی ھۆشیارییە
نۆبەتی عیلم و فنون و نۆبەیی بێدارییە
لەم زەمانە دەردی جاھیل ھەر بە دانا کارییە
دەردی جاھیل بێ دەواو سەعب و سەخت و سارییە
بۆیە مەزڵووم ھاتە جەمبوش ئەو دڵەی بێچارەکەم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.