شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: ١٦ بڕگەیی
بۆ چی نەبم بە دێوانە بۆ شێت نەبم لە داخی تۆ
بۆ چی نەبم بە دێوانە، بۆ شێت نەبم لە داخی تۆ
بۆچ نەسووتێ وەک پەروانە، دڵ لە کوورەی فیراقی تۆ
دڵی بردم لەنجەو لارت، شێتی کردم چاوی کاڵت
پابەندمە دانەی خاڵت، بە دوو ئەبرۆی کەمانی تۆ
لەت لەت بووە دڵی زارم، دڵ پڕ غەم و پڕ ئازارم
وا کوشتمی ئەی نیگارم، گێلگێلەو پەرچەمی تۆ
خوێناوی بوو دەستی لەیلم بە خوێناوی دڵی کەیلم
ئەسیر بووە دڵ و مەیلم بە پەرچەمی سیاھی تۆ
بۆ نەڕژێ ئەشکی خوێنین لە چشمەی دڵی حەزین
بۆ دەرنەچێ سەیلی ئەسرین لە کانیاوی جەفای تۆ
لە نەزعایە مەزڵوومە کەت تانە مەدە لە مەعشووقت
عیلاجی کە مەحبووبەکەت، با نەیکوژێ جەفای تۆ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/بۆ چی نەبم بە دێوانە بۆ شێت نەبم لە داخی تۆ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.