شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
بیستوومە ڕۆژێ شەیتانی مەغبوور
تەکەبوور کردن
بیستوومە ڕۆژێ شەیتانی مەغبوور
کردی تەماشا لە لەو حلمە حفووز
دیتی بە خەتی قودرەت نووسراوە
بە فەرمانی حەق، ئیعلان کراوە
یەک مەلائیکەی موقەڕەبی خوا
لە ئەمری ئامر بێ ئەمری ئەکا
شەیتان ئەمەی دی لە لەوح نووسرابوو
بە ئەمری یەزدان نەشر کرابوو
گەلێ مەغروور بوو تەکەبووری کرد
تا تەوقی لەعنەت بەرگەردنی کرد
مەزڵووم ئەگەر تۆ ھۆشت بێ لەسەر
قەت تف و لەعنەت ناکەی لە بەشەر
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/بیستوومە ڕۆژێ شەیتانی مەغبوور». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.