شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعلن فعولن مفاعلن فعولن 
{literal} {/literal}
بەرزنجەیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان
بەرزنجەیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان
بەرزنجەیە مەسکەنی ئەسفیا و مەردی جیھان
جێیەکی پڕ عیلم و وڵاتێکی پڕ لە حیلم
مەکانێکی موقەددەس، بۆ ویرد و زیکری سوبحان
خاکی نەزەر کردەی تەھایە بە حەقیقەت
نابێ مەدحی ئەو خاکە تەواو، ناکرێ بەیان
ئاب و ھەوای وەک بەھەشت، ئاباری عەینی کەوسەر
جێگای سیدق و سەداقەت، جگە لە ئینس لە جان
جانم فیدای سروەت بێ، ئەی خاکی پڕ ھونەر
ئەی ئیحیاکەری نەباتات و جەمیعی گیاو و گوڵان
لەوساوە کە شێخەین دەرچوون لە دنیا بە وەفات
سوتاوە باغی ئەمەل توشنەیە دڵ پەرێشان
ھیممەت بکە ئەی منەوەر بە نوورت جوملە وڵات
خەلاسی بێ بەڵکوو، دڵی خەستەم لە ھیجران
دڵی مەزڵووم لە کەیفی بەخششی تۆ وەک مەجنون
دەتکێ لە ھەوری چاوم، ئەشکم بە میسلی باران
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/بەرزنجەیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.