شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
حەکیمی دەردان
نەخۆشی مردن
حەکیمی دەردان ...
شیفا بەخشی کوول دەردی بێ دەرمان
لە وەقتی حاڵەت مەرەزی مەوتا
بگە بە ھانام کەریمی یەکتا
پەناھم بە تۆ پادشای مەنان
قەترەیێ ڕەحمەت دەریای بێپایان
بەڵکوو خەلاس بین لە ھەموو دەردان
مەحفوزمان بکەی لە سەلبی ئیمان
دیسان لە دەستی شەیتانی لەعین
نەجاتم بدە پادشای موعین
بەڵکوو دەربچم لە دونیای فانی
بە ئیمانەوە بۆ جاویدانی
ھەم بە ئاسانی دەربچێ ڕۆحم
تۆبە بێ خوا تۆبەی نەسوحم
قەومان و خۆیشان ھەریەک لەلایە
شین و گرین و ھەر واوەیلایە
منیش ھیلاکم لە تاو دەردی خۆم
لە ئیشی نەزع و حاڵی مەرگی خۆم
تکایە عەشرەت بۆ من قەت مەگری
ھەر کەس بۆ حاڵی مەرگی خۆی بگری
ھەموو کەس ئەمرێ یەقین و مەعلووم
منیش بەڕێوەم زەعیف و مەزڵووم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/حەکیمی دەردان». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.