شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر
بەرزنجە
خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر
بێشەی شێرانە جێی ئەولیا و پیر
چاوگەی سازگاری داوێنی چیا
دەرمانی دەردی نەخۆشی ئەدا
سروەی نەسیمی بەیانیانی زوو
بە شنەو خەندە و شادی دێتە ڕوو
ئاوی سازگاری چەشمەی خاوەن فەڕ
شیفای دەردانە لە لوقمان چاکتر
چ چاو ئەندازە وەلیکەی نازدار
بە دێمن بوونە مێرگ و مێرغوزار
عەماری نۆک و زەڕات و جۆیە
چ خۆش نیشتمان بۆ من و تۆیە
دەنگ و چریکەی کەوێ کوێستانان
ئەخوێنێ وەسفی خۆشی نیشتمان
وەختێ شوعلەی ڕۆژ ئەیدا لە شاخان
پرشە پرشی دوور ئەدا لە کەیوان
وەکوو ئاوێنەی جامی جەم وایە
ھەردەم وێنەیەک لە ناوی دایە
بە ڕەزا لەگەڵ خونچەی گوڵاندا
بە یەکتر شادن لەسەر ملاندا
تێک ئاڵۆزاون گوڵاڵە و چنوور
ئەم بە کەوای سەوز ئەو بە ڕەنگی سوور
نەخشاوی ئەمری زاتی کردگار
وەسفی خۆشیشی دوورە لە گوفتار
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.