شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: ١٥ بڕگەیی
دڵ پەرێشانە لە دووریت بە سێ دەرد ئەی دولبەرم
دڵ پەرێشانە لە دووریت بە سێ دەرد ئەی دولبەرم
یەک بە فیرقەت، دوو بە ھیجران، سێ دوژمنی بێفەڕم
بۆ دڵی بیماری من ھەر لە دونیا سێ بەڵایە
یەک بریندار، دوو نەخۆشی و سێ شەھیدی خەنجەرم
مانعی وەسڵی من و تۆن، سێ گرۆھی شەرمەزار
یەک ڕەقیب، دوو بەخیل و، سێ دوژمنی بێشەرم
مەرھەمی دەردی دڵم ھەر لە دونیا سێ دەوایە
یەک تەبیب، دوو دەلیل و، سێ ویساڵی مەنزەرم
دەرد دڵم گەر دەپرسی لەت لەتی سێ شت بووە
یەک بە تەعنە، دوو بە لۆمە، سێ بە خەندەی مەحقەرم
ئاھی مەزڵووم گەر ئەپرسی بەم سێ وەسفە چارییە
یەک شەھادە، دوو شەفاعەت، سێ دیوانی مەحشەرم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/دڵ پەرێشانە لە دووریت بە سێ دەرد ئەی دولبەرم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.