شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
لە بەحری میحنەت و غەمدا ھەموو عالەم پەرێشانە
لە بەحری میحنەت و غەمدا، ھەموو عالەم پەرێشانە
لە شومی جەوری گەردوونە کەوا پاماڵی وێرانە
ئەبەد شەرمی گلەمەندی لە چەرخی ئاسمان ناکەم
لە جێی دانا، دەنی دانا، لە ھەوڵی شۆڕش و شانە
زەمانە دون پەسەندە، گشت بە داغی سینە سوتاوە
بوزورگانی کەرەم پیە، بە یەک دەفعە پەرێشانە
زەمانی نامەوەر، ئەمڕۆ لە تەنگی دا خەریک ماوە
وەکوو ھەورێ بە دەم سرسر شێواوی حوکمی یەزدانە
خیلاف و تەرکی عاداتە وەکوو مەجنون لە دونیادا
بکەم زاری ھەتا وەقتێ کە حەشری جن و ئینسانە
لە دەس جەوری فەلەک ئاگر لە خەرمانی دڵم بەربوو
خاکی عالەم بە سەر مەزڵووم کە غەرقی دەرد و ھیجرانە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/لە بەحری میحنەت و غەمدا ھەموو عالەم پەرێشانە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.