شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
مردن لە داغت دڵ پڕ برینم
مردن لە داغت دڵ پڕ برینم
شەوو ڕۆژ دائیم ھەر لە گرینم
بە شەو خەیاڵت کە دێ بە سەرما
بڵێسەی ئاگر وا لە جگەرما
ئەحواڵی قەبر دێتە بەرچاوم
دەجۆشێ دڵ و جەرگ و ھەناوم
بڵێسە و گڕە و گریەی دەروونم
قرچەی دڵەکەی زار و زەبوونم
ئاگری عیسیان لە سەرتابەخوار
دەتکێ لە ئەعزام سووتانی یەکجار
نەماوە سەبر و تاقەت و تابم
غەیری ئازار و دەرد و عەزابم
بەو حاڵە مەزڵووم شەو دەباتە سەر
بە سەد موشەقەت جەفا و دەردی سەر
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/مردن لە داغت دڵ پڕ برینم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.