شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
موسوڵمانان چ غەوغایە کەوا کەوتۆتە دنیاوە
موسوڵمانان چ غەوغایە، کە وا کەوتۆتە دنیاوە
لە مەغریب ڕوو بە مەشریقە، تلوعی ڕۆژ سەری داوە
سەراسیمە و پەرێشان دڵ ڕووەو مەغریب نیگاھم کرد
کە دیم چەشمی نیگاری من لە گوڵشەن شوعلەیی داوە
بە شوعلەی دیدە ھەڵھاتن، ئەوی عاشق بوو ھەڵھاتن
کە دوژمن عاشقانە وا سوپای بۆ ئێمە ھێناوە
ھەر دوو سەری کوڵمی ئەڵێن شوعلەی شەمس و قەمەرە چییە؟
ئەمیان ئەڵێی مەھی چواردە، ئەویان تەعنەی لە ڕۆژ داوە
شەھدی دەمی بە شیرینی دەعوا لەگەڵ کەوسەر ئەکا
سیاماری سەری زوڵفی کە پێچی حوسنی خۆی داوە
منی مەزڵووم گرفتارم لە دەست سیحر وجادوی دولبەر
عەجایب تەبعی ناسک بوو کە ئەم چەند شێعرەی داناوە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/موسوڵمانان چ غەوغایە کەوا کەوتۆتە دنیاوە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.