شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
موژدەی نەسرەتە لە ھەموو لاوە
جەنگی دووەم
موژدەی نەسرەتە لە ھەموو لاوە
ئەڵمانیان شکان، گەڕاوە دواوە
لەشکری چەرچڵ وەک شێری جەنگی
ھێتلەری تەواو ھێنایە تەنگی
ئیتالیای لێکرد وا پشتی شکا
نفوزی نازی لای چرچیڵ نەما
ھێتلەر ھاتووە دوژمن بکوژێ
ھەر خۆی لە مەیدان خوێنی ئەڕژێ
کردەوەی وایە لە زووەوە ئەڵمان
شەڕی خۆ تڕێن ئەکا بێگومان
***
کوا ھەراو گوڕەو گەزافی ھێتلەر
ئەیووت ئەیگرم میسرو سکندەر
ئەو دنیای بە گای بێ کاوان زانی
بگرێ و بکوژێ و بکا تاڵانی
لە بۆ ڕیشی ھات سمێڵی نا بان
کردەوەی وایە ھێتلەری تاوان
لای ئینگلیز، ئەڵمان نییەتی نگین
وەک شەڕی پێشوو ئەیباتە بەرلین
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/موژدەی نەسرەتە لە ھەموو لاوە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.