شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: ١٥ بڕگەیی
میوانی تۆم ئەم ئێوارە تۆ بزانە بە یەکجار
میوانی تۆم ئەم ئێوارە، تۆ بزانە بە یەکجار
ماچم ئەوێ، ماچم ئەوێ، سەیرانێکی بێشمار
داوا ئەکەم، مەقسو دەکەم! نیگایەکی گەرم و گوڕ
دەم بخەرە ناوی دەمم دەسپێبکەین بۆس و کەنار
لە باخاتی حوسنی سینەت بە موحیبەت پێم عەتا کە
دوو لیمۆی تازە ڕەسی نازەنینی نەزاکەتدار
لەم دەعوەتە با فرسەت بێ، بێ تۆ بی و خوا ڕەقیبانم
با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێن، سەر و دامان تا بە خوار
باکت چییە مەزڵووم ئەمڕۆ ئەم دەعوەتە ھەر بۆ تۆیە
بخۆ بخۆ! نەفست کوێر کە لە چیمەن و باخ و گوڵزار
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/میوانی تۆم ئەم ئێوارە تۆ بزانە بە یەکجار». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.