- مەزڵووم
- دیوانی مەزڵووم
- مەعشوقی منە غەزال دولبەرم
شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
مەعشوقی منە غەزال دولبەرم
مەعشوقی منە غەزال دولبەرم
مەحبوبی خۆمە شێوەی سەروەرم
چاوم چاوەڕێی فەرمانی عەینە
دڵ پەشێواوی خەمی زوڵفەینە
باخی ئیرەمم خەت و خاڵی لەیل
کانی گەوھەرم کەلامی بەمەیل
ھەتا مەیلت بوو عەشقت لە سەرما
بە بێ مەیلی تۆ دڵ شەوقی نەما
پیشەی فەرھادەو مەجنونە کارم
وێڵو ئاوارەی کەژو کۆسارم
کتێبە: کەشکۆڵ، قەڵەمە: عەسام
دەروێشی ئەکەم تا يوم القيام
مەزڵوومی بێکەس بێ بەھرەو ئیقبال
پشتیوانت بێ یەکتای ذوالجلال
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/مەعشوقی منە غەزال دولبەرم».
ڤەژین بوکس.
www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە:
فۆرمی پەیوەندی.