شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
کانی کۆی کەرەم
نۆ ھەواری قەبر
کانی کۆی کەرەم ...
کەریم و غەفوور، کانی کۆی کەرەم!
ئومێدم تۆبە خودایی غەففار
لەناو قەبردا بگەی بە ھاوار
وەقتێ کە ئەمرین کۆچ ئەکەین لەپڕ
نۆ ھەوارین و نۆماڵی قەبر
لەناو قەبردا غەریب و مەھجوور
ھیچ کەس نابینین لە نزیک و دوور
خێرا بە ئەمرت یەکتای لامەکان
حازر لە سەرمان مەلەکەی ڕەحمان
جوابیان ئەدەین بە ئیزنی خوا
فەسیح و بەلیغ سەربەست و وریا
مەعبوودی حەقم یەزدانی تاکە
پێغەمبەری من شاھی لەولاکە
ئیمام قورئان، قیبلەم کەعبەیە
دینم ئیسلامە، ئیمانم ھەیە
لێمان ڕازی بن ئامیر و مەئموور
جێمان جەننەت بێ ھەر خۆتی غەفوور
چونکە غەریبم بێ ئەنیس و کەس
کەسی بێکەسان بە فەریادم ڕەس
دوعام قبوڵکە حالقی بەشەر
لەبەر خاتری سالاری مەحشەر
دیسان بەخاتر جەمعی ئەنبیا
ھەم بۆخاتری فیرقەی ئەولیا
قبوڵکە دوعام ئەی بەحری علوم
الهي أنا عبدك المظلوم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/کانی کۆی کەرەم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.