شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
ھەر لە ئەزەل بوو بە ئیرسم ھەمی دڵ و غەمی دنیا
ھەر لە ئەزەل بوو بە ئیرسم ھەمی دڵ و غەمی دنیا
جێنشینی فەرھادم و میراتگری عەشقی لەیلا
بێ نسیبە دڵی زارم لە سەروەتی وەسڵی یارم
بوونە عەدوو کەس و کارم، دوژمناننە ئەکا تکا
غەمی زەمان ڕەفیقمە، فیراقی یار حەریفمە
کەس و کارم ڕەقیبمە، باب و مامە لەگەڵ برا
بێگانەیە بە من تالیع و شانس، ڕۆیی کەماڵ
دێوانەیە فیکر و خەیاڵ، زەوقی نەما دڵ ئەبەدا
تاراجی کرد عەقڵ و دەرکم شاھی عەشقت «وا ئەسەفا»!
خاڵی ماوە خێمەی خەیاڵ سوڵتانی دڵ ئەسیر کرا
ساتێ نەبوو کە فاریغ بێ مەزڵووم لە دەس ھیجرانی یار
ساتێ نەبوو ئاسودە بێ لە زوڵمی تۆ ئەی بێ وەفا
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ھەر لە ئەزەل بوو بە ئیرسم ھەمی دڵ و غەمی دنیا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.