نووسەر: کەریم بەگی جاف (١٨٨٥-١٩٤٩)
زمان: کوردیی ناوەندی
فەسڵی دەھەم
بەحسی ڕیاسەتی عوسمان پاشایە:

لەپاش محەمەد پاشای باوکیان کە مەحموود پاشا لە ئەڵەبجە قایم مەقام بوو، عوسمان پاشا ڕەئیسی جاف بوو ئیدارەی بەدەست ئەوەوە بوو. عوسمان پاشا زووتریش بەحسی کراوە لە وەزعییەتی مەحموود پاشادا.

لە عومری شانزەوە تا عومری گەیشتە شەست و ھەشت و بە ڕەحمەت چوو لە قایم مەقامی ئەڵەبجە و ڕیاسەتی جاف ڕۆژێ خاریج نەبووە، مەگەر ئەو چوار ساڵە نەبێ کە محەمەد پاشا لە خاکی ئێران بووە، لەو وەقتەشدا لە ئێران حاکمی جوانڕۆ بووە و پیاوێکی زۆر مەسعوود و ساحێب نان بووە و زۆر ساحێبی نەقد بوو. ئاسارەکانی کە ئیستە لە ئەڵەبجە و پێنجوێندا ماون شاھیدن لەسەر پیاوەتی و ئیقتیداری.
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
کەریم بەگی جاف. «تەئریخی جاف/١٠». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.