شاعیر: ئەخۆل (١٩١١-١٩٨٨)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
پێ وتنێک
بێ شیرمە قەتعییە ئینجا برایەوە
عومرم لەسەر زەمینی ژیانا بڕایەوە
ناوم لە دەفتەر و قەیدا کوژایەوە...
خوێنم بە نووکی خەنجەر و شیرا پژایەوە
ئەحمەد لە نیوەدا حیسابت کرا و نەمایەوە
ڕەمەڵ لە وەختی بەختی منا عەقڵی تیا نەما
بولبول لەسەر گوڵ و لەوە عەشقی تیا نەما
بۆ گرتنی ھوما کە چووم ڕۆحی تیا نەما...
تینوم و چوومە سەر بەحر ئاوی تیا نەما
ئەحمەد بزانە نجومت فەنا و کشایەوە
عەقڵم ھەبێ یارم نەما لەبەر دەست
ساحبی بەگ و ھەم دوڕ بووم برا لە دەست
بێ ئەنجەل ئەمرم ئەزانم حەقم ئەچێ لە دەست
بێکەس و، غەریب و کەساسم نە شێت و نە مەست
ئینجا کە پایزە گەڵای درەخت وەرایەوە
چۆن بێ قەرار و قەرام بە دەست زەمانەوە
بۆ خۆ کرام بە ھەدەف ھەم نیشانەوە...
ناسۆر و زەخم و برینم ئاوا کولانەوە
کوژراوی چاوی فڵانم بە جانەوە...
فرمێسکی چاوی ئەحمەدە وا مەوجی دایەوە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەخۆل. «دیوانی ئەخۆل/ە/بێ شیرمە قەتعییە ئینجا برایەوە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.