شاعیر: ئەخۆل (١٩١١-١٩٨٨)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ناکرێ بۆم شەرحی دەردم بەم غەم و ھیجرانەوە
ناکرێ بۆم شەرحی دەردم بەم غەم و ھیجرانەوە
بەم دڵی لەتلەت کراوم ھەر وەکوو بریانەوە...
جەرگەکەی ئەنجن کراوم بەم دەمی تەیرانەوە
قەلبەکەی خۆراکی ماسیم بەم بنی بەحرانەوە
چۆن گرفتارم خودایە من بە دەست ناڵانەوە
وا بە عەشق زنجیر کراوم دائیما ھاوار ئەکەم
ھەم گرفتارم... چاھی حەسرەت ئەفکار ئەکەم
شەشدەرم لێ بەستراوە کوللی ئانێ زار ئەکەم
ڕوو لە قاپی عەرشی ئەعلام ڕێگەیە پرسیار ئەکەم
حاڵەتم مەجنوونییە بۆ دۆستەکەم لەیلانەوە
ھەر دەمە مردن ئەخوازم، ھەر دەمە داد و ئەمان
جێگەی ڕوح سەختە یاڕەبی زەحمەتە دەرچوونی جان
ئینتیحاریش بۆ مسولمان دێتە دینی کافران
پێم بکە بە ھەر نەوع ئەی خوای جەمعی جیھان
وا خەریک ماوم لە دەشتی بێکەسی دەورانەوە
ناوی یار ھەر چەن کە دێنم بەخششی تاجم ئەکا
بەحری حەسراتم بە جارێ جومبەش و جەولان ئەکا
قەترە فرمێسکم وەکوو لافاوێ خوێن جەریان ئەکا
ناڵەکاڵم حەوتومینی ئاسمانان کەشف ئەکا
ھەر وەکوو یەعقووب لە دووری یوسفی کەنعان ەوە
پێت ئەڵێم تۆ باوەڕ بکە لەیلەکەم سیدقت ببێ
گەر پاش سەد ساڵی تر بێ زەڕەیە ڕەحمت ببێ
نامەوێ تاجی شەھنشا، ھەر ئەوەند لوتفت ببێ
دارعەسا و کەشکۆڵ ھەڵئەگرم وا ئەتۆ مەیلت ببێ
تا خودا حەقم ئەسێنێ وام بە ڕووی بیابانەوە
وا لەبەر قاپیت کە ئەمرم ئاوڕێکم لێ بدە
پێکەنینت غونچەیەکە سوبحە سادەم پێ بدە
وا لە دەرچوونا کە ڕۆحم خوێن مەکە ماچێ بدە
ئەم گوناھی کوشتنی من تۆ لە شانت لا بدە
بەڵکوو زیندوو بم لە حاڵی قەبزی ڕووح و جانەوە
چی بڵێم نازانم ئیتر وا کە بەخت ڕیسوام ئەکا
ساحێبی دانەی گەوھەر بووم وەک تەیر پەروام ئەکا
ھەر بە دڵ خۆشی سبەینێ تەفر و بڕوام ئەکا
تا لە ناکاواو بە جارێ گردی سەیوان بانگم ئەکا...
دەو و تەسلیمی قیامەت دێتە بەر نەیدانەوە
سەد بەجێت ھێشتم بەقوربان من غوڵامیت ھەر دەکەم
خاکی بەر دەرگانەکەی تۆ قیبلەمە ڕووی تێ دەکەم
فەرزە بۆ من ڕۆژی جارێ کەعبەیە و حەجی دەکەم
گەر خوا سەلبم بکا من دائیما ھەر وا دەکەم
ئەحمەدم نووری جەماڵت خستمیە تارستانەوە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەخۆل. «دیوانی ئەخۆل/ە/ناکرێ بۆم شەرحی دەردم بەم غەم و ھیجرانەوە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.