شاعیر: ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن 
{literal} {/literal}
غوڕەیی میھری جەلالی مەھی حەوتەم بە ژمار
بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس عەلی
غوڕڕەیی میھری جەلالی مەھی حەوتەم بە ژمار
چووە ناو دۆزەخییان، ڕووحی مو‌شەڕڕەف بوو بە نار
چوون لە بۆ مەرسیەخوانی، فەلە، ئاخوند و جوھوود
حَشَـرَهُ اللهُ مَعَ فِرْعَوْن و هامان جیوار
ئاغە و ھاوسێ دەڵێن: باشە ‌و شایانە کەوا
گوو کەیە گۆڕی ھەمیشە، بە شەو و ڕۆژ خەروار
عیسەویی و مووسەویی و ڕەعیە ‌و ئەکڕاد و عەجەم
ھەموو تەلعینی دەکەن، وەک شبرێ لەیل و نەھار
عەجەمان دێنە عەزاداری، بە تەسلییە دەڵێن:
کەر سەکەت بوو بە سەقەر، باقییە سێ جاشە حیمار
سابیقەی خزمەتی بوو چاکە فەرامۆشی نەکەن
لە قەزای حاجەت، ئەگەر شام و سەحەر شەڵواردار
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەدیب. «دیوانی ئەدیب/ر/غوڕەیی میھری جەلالی مەھی حەوتەم بە ژمار». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.