شاعیر: ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن 
{literal} {/literal}
گلەیی لە قەرەنی ئاغای مامەش
تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەھلی دڵ و ویجدانم
خاسسە مەنسووبی زەکی خاکی شەھی بورھانم
ئەڕشەدی موکری و بەگزادەیی ئەکڕادی نەجیب
ئەعقەلی مەنگوڕ و پیران و شنۆ و لاجانم
پڕ خوشووع و وەڕەع و ڕازیی و تەسلیمی قەزا
سۆفییی سافی دەروون، دوور لە درۆ و بوختانم
مونکیری تاعەتی تۆ نیمە، لە قەول و عەمەلت
کە مونافینە لە یەک، مەحتەل و سەرگەردانم
کەی منت دیت بە دوو چاوت، لە خەتا و جورم و گوناھ
وا بە تەقلید و ھەوا کەوتیە دووی خیزلانم
خزمەتم کردی زەمانێکە قەدیم، ھەم بەڵەدی
با حوقووق و بەوەفا، خۆش سیفەت و ئینسانم
سووئی زەننی تۆ لە کەم لوتفییە دەرحەققی ئەدیب
وەرنە مەعلوومە ئەدیب) موخلیسی ئاغایانم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەدیب. «دیوانی ئەدیب/م/تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەھلی دڵ و ویجدانم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.