شاعیر: ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
ئەتۆ دوێنێ قەرارت دا دەگەڵ من
ئەتۆ دوێنێ قەرارت دا دەگەڵ من
کە چوار پارچە قەڵەم ھەن، خالیس ئاسن
ئەمن ئەوڕۆ ھەتا شەو مونتەزیر بووم
خودا ببڕی بڵا پیاوی درۆزن
ئەگەر بێ و ماڵی شێخی لێ وەدەرخەی
چلۆن ساقیت دەبێ وەک کێری بێ گون
لە پێش چاوی ھەموو عاڵەم دیارە
لە ھەرزانی بە وێنەی دەنکی ھەرزن
دڵی بردم مەواعیدی لەتیفت
کەچی ئەمڕۆ لە من بوە بووکی بێ بن
درۆ زۆر شەرمە بۆ ئاغای وەکوو تۆ
دەبێ ئامانجی تەعنی دۆست و دوژمن
بە گیانی شێخ جەلالی بۆم نەنێری
درۆ سەر دەردەخا وەک کلکی باڵن
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەدیب. «دیوانی ئەدیب/ن/ئەتۆ دوێنێ قەرارت دا دەگەڵ من». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.