شاعیر: ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
ئینسافە لە بۆ بێڵێ ھەموو لابە و زاری
ئینسافە لە بۆ بێڵێ، ھەموو لابە و زاری
ئەندێشە کەمێ باشە لە تەعنەی منی عاری
ئەو بێڵە مەگەر بێڵە وەیا ئۆتۆمۆبێڵە
سێ مانگێ موعەتتەل بێ، لەبەر بێ تەنەکاری
بۆ پێمەڕە قەت پەردەیی عارت مەدڕێنە
گەر خاوەنی شان و شەڕەف و ھۆش و ویقاری
کوورەت لە بەھارێوە ‌دەمێ جۆشی نەھێنا
کەی کوورەیە؟! شایانە بڵێی کۆنە بوخاری
قد ضاق مجالی کسـراللە علاتک
تەفرەم مەدە چیتر ئەتۆ و حەزرەتی باری
ئەی وای چ سوودێ ھەیە لە شکانی دڵی من
لا تحترق الکور بفطینی و ناری
ھەر چەند مەلەکەی بیری تۆ پڕ تاو و عەجیبە
بگرە قەڵەمت، بەسیە، نەوەک ڕووشە بباری
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەدیب. «دیوانی ئەدیب/ی/ئینسافە لە بۆ بێڵێ ھەموو لابە و زاری». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.