شاعیر: ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی
عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی
دەبێ بمری لە دەردی بێ وەڵامی عارز و شاکی
ھەتا وێستا لەبۆ بێچارە جێی لوتف و عەداڵەت بووی
لەبەر بەدبەختی خۆمە دادخوازی بۆتە بێ باکی
دەسووم داسی ئومێدم بۆ دروونی مەزرەعەی لوتفت
پەڕی خووشەی ڕەجا و ئارەزووم، ما خار و خاشاکی
دە بگرە جوولەکێک بم من موتیعی ئەمری ئیسلامم
لە ئیجرای حەق تەساموح حەققە ھەم بۆ ئامیر و زاکی
لە لاجان و شنۆ، مەلجەء نەماوە مولتەجی بم پێی
کە ئاغاش لێم نەپرسێ دابنیشم با بە غەمناکی
ئەگەر مەیلت نەبایە زەڕخریدی کەس نەبوو لاجان
ھەمیشە چاوەڕێی لوتفی ئەتۆیە چاوی غەمناکی
ئەدیبیش ھەم بە ڕۆژی خۆی بە کاری گیان نیساری دێت
درێغی لێ مەفەرموو، بێ خەتا، ڕووی ڕەحمەتی چاکی
لە لان وا بوو کە بێچاران لە سایەت بێ خەم و دەردن
کە لاجان بێتە تەورێز، خۆم قوتار کەم با بە چالاکی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەدیب. «دیوانی ئەدیب/ی/عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.