شاعیر: ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
مەعلوومە کە لەم مەفسەدە کێ ئەسس و ئەساسە
ھەجوی میرزا عەلی
مەعلوومە کە لەم مەفسەدە کێ ئەسس و ئەساسە
تەرزی مەسەلە، جێی سمی کەر، چنگی ھەیاسە
وا نیمە بە کوردی، تەڕەفی خۆم کە نەناسم
ڕووی دیارە لەبن پەردە، وەکوو ئاسوپەڵاسە
مەعلوومە بە قووەی کلک ئێسک دەشکێنێ
بێچارە برایم نییە، بەو ھۆش و ھەواسە
بێ سڕ نییە ئیخفایی تەخەللوس لە ھیجادا
جاکێشیی و گەووادییە ئەم ترس و ھەراسە
ھاجی تەڕەفی من، کەرە، مونشی بێ چ کاتب
ھێند ئەحمەقە، بۆی واجبە مەھمیز و قەراسە
بێ تەبع و ھەوایە، بە کەری بێتە مەسافم
شێعرم وەکوو شێست تیرە، موقابیل بە مەساسە
نامونتەزەمە، شێعری نەفامانەیی جاھیل
وەک جندە موباھاتی بە گاندان و لیباسە
تەبعی کەچی وەک جەوھەری جوو بوو وەدەری خست
گەر چاری نەما جندە سیلاحی کەتەداسە
تەعقیبی مەکە چیدی ئەدیب، بەم قەڵەمی ھەجو
دوژمن کە بە ئەو تەعنە لەنێو ژانی نیفاسە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەدیب. «دیوانی ئەدیب/ە/مەعلوومە کە لەم مەفسەدە کێ ئەسس و ئەساسە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.