شاعیر: ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
نایل بوو بە شێعرت دڵی پڕ حوزنی شەبانە
بۆ مەلا مینەی قەرەقشڵاخ
نایل بوو بە شێعرت، دڵی پڕ حوزنی شەبانە
قوربانی وجودت حەشەم و مڵک و خەزانە
دوو ساڵی تەمامە چ لە ڕوودا، چ غیابی
ئیخلاسی عەقیدەم بە تۆ بێ ڕەیب و گومانە
لەو وەجھە سەناخوان و موریدم بە جەنابت
عاری لە عەبا و سەبحە و میسواک و نیشانە
ئەو پەردە لەبۆ موفسدی وەک تۆ گەلێ سەیرە
کەو‌دەن کوڕەیی ھەرزەچەنەی لووسی ژنانە
لەم سەرحەدە بیستووتە یەقینەن بە تەواتور
چەند کەس کە دەناڵی لە بەر ئەو تیر و کەوانە
في الجمله کە سەرفی نەزەرم نابێ لە ئە‌ستی
ھێلکێکی لە نێو - دەیکەم بە نیشانە
حازر دەبم ئەو سێشەمە، بۆ قیسسەیی مەعھود
بێ نیازی دەکەم بابێ بە بێ عوزر و بەھانە
عەھدم ئەوەیە نابێ لەسەر -ی وەلاچم
سەد جار بناڵێنێ بە ھاوار و فوغانە
کارم ئەوە بی موددەیی دەی ماھی جەلالی
کلکی بکەمە بەیڕەقی ئوردوویی شەھانە
لەو عەشرەتە وا چاکە کەوا خانی برای بێ
ئامادە بە تەنبوور و بە سێ تار و چەغانە
مەعلومە کە ئەستی بە ئەسڵ مەنگورە، کەردز،
پێی خۆشە تەقازا و حەڕەکەی بولھەوەسانە
چون زۆر نییە، شاعیری تەبعێکە خوداداد
کێشەی تۆ دەگەڵ من بە خودا خەبت و زیانە
بێ دەنگ بە مەلا مینە، بە کوردی ئەدەبت بێ
بۆ ھەجوی بە بێ پەردە، ئەدیب شێری ژیانە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەدیب. «دیوانی ئەدیب/ە/نایل بوو بە شێعرت دڵی پڕ حوزنی شەبانە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.