شاعیر: حەریق (١٨٥٦-١٩٠٩)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: دووبەیتی
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
سەودایەکی سەقمونییا
عیلمی جەلب و کەسبی دونیا بۆتە ئەجزای کیمییا
بۆ منی سەودازەدە سەودایەکی سەقمونییا
ھاودەرس بووم من لەگەڵ زاھید لە دیباچەی کتێب
من نەگەیمە فەسڵی تەزویر ئەو چوو بۆ بابی ڕییا
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
حەریق. «دیوانی حەریق/ا/عیلمی جەلب و کەسبی دونیا بۆتە ئەجزای کیمییا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.