شاعیر: حەریق (١٨٥٦-١٩٠٩)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
نووری موحەممەد
بەو نوورە کە زاھیر بوو لەسەر ڕوویی موحەممەد
عالەم ھەموو ئاشوفتە بوو وەک موویی موحەممەد
مەخجوول و سەرئەفکەندەیە نەسرین و وەنەوشە
بۆ موویی سەمەنبوویی دوو گیسوویی موحەممەد
مەجزووبە ھەموو کەس بە ڕمووز و بە ئیشارە
مەجبوورە لە دەس ساعید و بازوویی موحەممەد
سەروی چەمەنیش پێی لە گڵ و خاری غەمایە
لەرزانە لە حەسرەت قەدی دڵجوویی موحەممەد
لالەش وەکوو من سینەیی پڕ حەسرەت و داخە
تا دیویەتی ڕوخسارەیی گوڵبوویی موحەممەد
«بورھانە» لەسەر نەفیی مونافاتی شەو و ڕۆژ
موویێ کە پەرێشانە لەسەر ڕوویی موحەممەد
عالەم وەکوو من جەرگی بڕاوە بە نیگاھ و
ڕەمکردن و ئیستادەنی ئاھوویی موحەممەد
ڕۆح و دڵ و دینت ھەیە ھەرسێکی حەریقی
سەرفی کە لەڕێی وەسف و سەناجوویی موحەممەد
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
حەریق. «دیوانی حەریق/د/بەو نوورە کە زاھیر بوو لەسەر ڕوویی موحەممەد». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.