شاعیر: حەریق (١٨٥٦-١٩٠٩)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ورد و ھەڕاش
عالەمێکە پڕ شەڕ و شۆڕ و نیزاع و ئیرتیھاش
ڕۆژگارێکە سەراسەر میحنەت و پڕ ئیغتیشاش
کەس نییە بۆ ئیستراحەت سەر بنێتە سەر سەرین
کەس نییە ئاسوودە بێ پاڵووی لە خاری ئیفتیراش
تالبی ئیمساکی دەرخست ڕووبەڕوو ھاتۆتە پێش
ساحەبی عیرفان و دانیش سەربەزانوو چۆتە پاش
بۆ سلووکی ڕێی مەعاریف پاڵەوانیش ناتەوان
بۆ تەریقی جەزبی جیفە وەک یەکە ورد و ھەراش
نان و ئاوی ئەھلی دڵ ھەر غوسسەیە و خوێنی جگەر
دەستی بەرداوە لە عورزە تالبی نانی بەلاش
ھەر کەسێ دانگێ شعووری بێ شەعیرێکی ھەیە
ئەبلە بێدەنگ بۆتە ساحەب موڵکی شەشدانگ و مەعاش
گەر بە تێڵا و زۆر نەبێ ڕۆزی وەدەس کەس ناکەوێ
شاھیدە بۆو موددەعایە حوکمی قازی و –∪–
دین بە زاییع چوو مەگەر بۆی ڕێک کەوێ پیاو ناگەھان
وەک کەلیموڵڵا خودا کردیە دەلیلی سەنگ تراش
نەک وەکوو قازی زەرووری و وەک مەلای ناخوێندەوار
یا خەڵیفە کۆڵەتاش و مورشیدی خۆھەڵتراش
یا وەکوو من بەخت، تالیع یاوەر و یارم نەبوو
جێی موتاڵا و نۆرەدەرسم بوو بە دەورەی نۆبەئاش
وەک ئەستوو بم، جیھانگیرم سکەندەر بێ، نییە
جارێ «بابا»یێ ڕەفیقم بێ وەکوو وێڵداشی باش
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
حەریق. «دیوانی حەریق/ش/عالەمێکە پڕ شەڕ و شۆڕ و نیزاع و ئیرتیھاش». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.