شاعیر: حەریق (١٨٥٦-١٩٠٩)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
دەردی ڕەحمەت
لە ئادەم تا بە خاتەم جوملە عالەم پڕ سەدا و سەیتە
بە عیشقی حەزرەتی لەولاک ئەوی زیندوو نەبێ مەیتە
تەتیممەی ھەرسەلات و خاتیمەی حەمد و تەحییەی حەق
سەنا بۆ ئال و بەیتە، باقی ھەر ئەفسانە و بەیتە
لەپاش سیغەی تەرازی و ئایەتی تەتھیری سەحب و ئال
بە قوربان مەدحییان نایە بە جوملە زەیتە و کەیتە
کە تۆش لەو نەسلەیی جەددت ڕەزا بێ شێر بە گوێ دەگری
وەکوو ڕێوی زەلیلی گورگی نەفسم، سا، لەبۆ کەیتە؟
لە خۆت و جەددی خۆت و نەسڵی پاکت چاوەڕێی لوتفم
لەڕێی حەقدا موعینم بن لە غەوغای ڕۆژی یالەیتە
بە شاھید بن سەگی قافڵەی تەریقی ئال و ئەسحابم
ھەمیشە گوێ قولاغی بانگی ھەیھەیم و سەدای ھەیتە
بە ئیستیمداد و لوتفی بابەشێخ و ھیممەتی کاکی
گڕوگاڵێ دەکەم تابڵێن لە چاو کوێر و شەلان پەیتە
کەسێ «ساڵح»بێ بۆ زیکر و دوعاگۆییت بەبێ چاوی
ھەزار چاوساغی وا دێنێ بە چاو زیندوو بە دڵ مەیتە
لەبۆ تەشریفی ڕێی میعراجی جەددت بوو، نیدای ھاتیف
تعال یا حبیب اللە تمن ما تمنیت
دەری ڕەحمەت گوشاد و بابی تۆبە و ڕێی ڕەجا واسیع
دەسا تۆش ھیممەتێ کە جەعفەری تۆ ڕوکنی ئەو بەیتە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
حەریق. «دیوانی حەریق/ە/لە ئادەم تا بە خاتەم جوملە عالەم پڕ سەدا و سەیتە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.