شاعیر: حەریق (١٨٥٦-١٩٠٩)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
غونچەی مەقسوود
موژدە بێ بۆ بولبولی دڵ گوڵ لە باغان ھاتەوە
قومری عومری خۆی سەرف کا سەروی بۆستان ھاتەوە
شاسواری عەرسەیی مەیدانی مەردان ھاتەوە
دڵبەری جانان لە خزمەت جانی جانان ھاتەوە
پیری ڕەوشەندڵ وەکوو خورشیدی تابان ھاتەوە
ناییبی عوسمانی سانی خۆش بە سامان ھاتەوە
وا موعەتتەر بوو دەماغی ئەھلی نیسبەت ھەر دەڵێی
نیسبەتی پیراھەنی یۆسف بە کەنعان ھاتەوە
بۆ ئیفادە و نەشری فەیز و لوتف و بۆ ئیڕشادی دین
وا لە قەسری عاریفان یەنبوعی عیرفان ھاتەوە
غونچە سەرپۆشی لە ڕوو لادا بە عەزمی دیدەنی
بولبولی تەبعی منیش بۆیە غەزەلخوان ھاتەوە
سەرخۆشی کەئسول کەرەم سەرمەستی سەھبایی قیدەم
باشکوە و باحەشەم، مەجزووبی ڕەحمان ھاتەوە
موددەتێ بوو ئەم ھەوارە بێ سەدا و ھاوار بوو
تا بە جەزبەی حق بەسانی نەی بە ئەفغان ھاتەوە
خاتری موخلیس بە دیدارت وەکوو تەبعی حەریق
غونچەیی مەقسوودی پشکووت و بە خەندان ھاتەوە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
حەریق. «دیوانی حەریق/ە/موژدە بێ بۆ بولبولی دڵ گوڵ لە باغان ھاتەوە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.