شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ئەی زیایی ڕوومەتت خورشیدی ئەوجی ئیستوا
ئەی زیایی ڕوومەتت خورشیدی ئەوجی ئیستوا
قەوسی شومشێری دوو ئەبرووت زولفەقاری مورتەزا
نووکی موژگانت بە تیژی وەک سەنانی خالدی
چەتری زوڵفەینت بِلا شَك سایەیی باڵی ھوما
لەعلی لێوت ھەر وەکوو یاقووتی سووری ئاودار
غەبغەبەت وەک سێو و کوڵمت گەوھەرێکی شەوچرا
گەردنت شووشەی گوڵاو، پوستان ھەناری گوڵ بە دەم
سینە وەک مینایی مەی ساعید میسالی دڵڕوبا
قامەتت سەروی گوڵستان یا نەمامی باخی خولد
باقی ئەندامی لەشی تۆ وەک جەواھیر با تەڵا
نازکی و عیشوە و کریشمەت بێ نەھایەت دڵ فریب
شۆخی و شیرین کەلامیت موعجیزاتی کیبریا
سەد ھەزارانی وکوو من عاشق و شەیدایی تۆن
ڕۆژ و شەو مەجنوون سیفەت وێڵن لە سەحرا و چیا
من کە سەرکردەی ھەموویانم بە وسڵت لەحزەیەک
کامیابت قەت نەکردم گوڵ ڕوخی شیرین لەقا
شەرحی حاڵاتی دڵی میحنەت زەدەی شایق بەڵا
ھەروەھا بۆ خۆی بمێنێ تاوەکوو ڕۆژی جەزا
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ا/ئەی زیایی ڕوومەتت خورشیدی ئەوجی ئیستوا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٢١.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.