شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
ئەسف داخی گرانم دوڵبەرم مەیلی جیایی کرد
کۆچی زینەت
ئەسف داخی گرانم دوڵبەرم مەیلی جیایی کرد
سەرم سوڕ ماوە بۆ چ ئەو شۆخە تەرکی ئاشنایی کرد
چرای ماڵم نەما موستقبەلم بێ نوور و تاریکە
بە ڕاستی گەردشی گەردوون لەگەڵ من بێ وەفایی کرد
ھەسێرەی تالیعم ڕەش بوو، ژیانم تاڵییە ئەمجا
کە دوڵبەر کۆچی بۆ ئەولا لەسەر ئەمری خوایی کرد
سوئالم کرد لە دڵ تەئڕیخی فەوتی پێی گوتم زینەت
گوڵی حۆرێکی عەین بوو بۆ جنان کۆچی نەھانی کرد
1947
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/د/ئەسف داخی گرانم دوڵبەرم مەیلی جیایی کرد». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٢١.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.