شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
لەگەڵ دراوسێ بەڕاستی براین
لەگەڵ دراوسێ بەڕاستی براین
چونکە نەتەوەی ئادەم و حەواین
لە قەدیمەوە ھەموو پشتاوپشت
خۆشی و تاڵیمان وەک یەک بووە گشت
لەگەڵ ئەم و ئەو، باوک و برا بین
وەھا پێویستە کە ماڵ جیا بین
ماڵی من بۆ تۆ، تۆ بۆ من نابێ
ئەگەر ھاتوو بوویش، خۆشی تیا نابێ
شەریکی خەڵقی، ھەر خەریکییە
نەتیجەی ئاخر ھەر تەریکییە
یەک بین چاکترە، نەوەک بە ناکاو
دوژمن بمانکات بە پۆڕی خوراو
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/لەگەڵ دراوسێ بەڕاستی براین». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.