شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ڕەبی ھەر چەند شەرمەسار و ڕووڕەشی دیوانتم
ڕەببی ھەر چەند شەرمەسار و ڕووڕەشی دیوانتم
ئافەریدەی زاتی پاکی ئەقدەسی سوبحانتم
تێکشکاوە گەر لەژێر باری گوناھا قامەتم
خۆ بە گیان و دڵ بە ھیوای بەخشش و غوفرانتم
لانەواز و بێ مەلاز و بێ نەوا و بێ کەسم
دەستی بێ دەستیم بوڵند کرد، چاوەڕێی ئیحسانتم
ڕووی ئومێدم کردە قاپیی بارەگاھی ئەقدەست
چاوەنواڕی عەتف و جوود و ڕەحمی بێ پایانتم
ڕووم نییە دەس ھەڵبڕم من بۆ تکای ئەحواڵی خۆم
چونکە غەرقی بەحری پیسی بۆگەنی عوسیانتم
چی بکم؟ لای کێ بچم؟ کێ بێنمە حاجەت بۆ تکام؟
ھەر چی بم خۆ ئوممەتێکی شاھی ئینس و جانتم
باوڕم پێتە بە دڵ یەزدانی پاکی عالەمی
ملکەچی فەرمان و حوکمی عادلی قورئانتم
ئاوڕێکی لێوە دە ڕەببی! بە لوتف و ڕەحمی خۆت
چاوەنواڕی قەترەیەکی ڕەحمەتی پەنھانتم
جورمی شاھۆ پەلکە پووشێکە بەرامبەر عەفووی تۆ
بۆیە داواکاری عەفوی حەزرەتی ڕەحمانتم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/م/ڕەبی ھەر چەند شەرمەسار و ڕووڕەشی دیوانتم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٢١.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.