شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆش سوخەنی تۆ
ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆش سوخەنی تۆ
قەد نەیشەکەر و دولبەر و شیرین دەھەنی تۆ
دەشکێنێ بەھای عەتری وڵات پەرچەمی خاوت
ئەی غالیە موو، موشکی خەتا و خوتەنی تۆ
کوڵمت وەکوو گوڵ وایە، لەبت سوور و بە ڕەونەق
ئەی لێوی نیگار لەعل و عەقیقی یەمەنی تۆ
بەو ڕوومەتی مەحبوب و قەد و شێوە جوانەت
ڕوومەت قەمەر و موو کەمەر و گوڵ زەقەنی تۆ
حەیرانە خەیاڵ و دڵی شاھۆ لە جوانیت
سوبحانە کە چەند نازک و ناسک بەدنی تۆ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ۆ/ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆش سوخەنی تۆ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٢/١٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.