شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
واقی وڕ ما ماسیوای زاتت لە کونھی زاتی تۆ
واقی وڕ ما، ماسیوای زاتت لە کونھی زاتی تۆ
مات و سەرسامن لە سیڕ و موعجیزەی ئایاتی تۆ
زەڕڕە زەڕڕەی عالەمین و خەڵق و ئەمری کائینات
شاھیدن بۆ زولجەلالی و قودرەت و ئیسباتی تۆ
باوەڕم وایە بە زاتت، ھەیت و بوویی و ھەر ئەبی
ئاگەداری گشتی ئەسرار و ھەموو نییاتی تۆ
خالقی مەخلۆقی، بۆ تۆ خالقێ نەبووە و نییە
موحییی ئێسکە ڕزیوی کافیەی ئەمواتی تۆ
ڕازیقی گیانداری حەتتا وردە کرمی چاو نەدیو
دەست گیری بێ کەسان و قازیی حاجاتی تۆ
ڕەھنمایی ڕێگە ون کردووی ھەژاری وەک منی
ساحیبی ڕەحمی عەزیم و خاوەنی خەیراتی تۆ
ئیلتیجام ھێنایە بەر قاپیی بوڵندت، ڕەببەنا!
ڕەت بڵاوم، تۆی ئومێدم، جامعی ئەشتاتی تۆ
عەبدی خۆتە ڕەببی شاھۆ! چاوەڕێی ئیحسانتە
غافر الذنب و کەریمی ساتر اللذاتی تۆ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ۆ/واقی وڕ ما ماسیوای زاتت لە کونھی زاتی تۆ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٨/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.