شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
ئیلاھی تۆ خودایێکی عەزیمی
ئیلاھی تۆ خودایێکی عەزیمی
بە ئەسراری ھەموو عالەم عەلیمی
خوداوەندێکی زیندوو و زولجەلالی
گونا بەخشی، خەتا پۆشی حەلیمی
خوداوەندێکی تاکی لایەزالی
ئەبیت و ھەیت و ھەر بوویی و قەدیمی
پەناھی بێ پەناھانی ھەژاری
کەرەم کرداری ڕەحمان و ڕەحیمی
نەبینراوێکی ناسراوی بە ڕاستی
کە خەللاقێکی ڕەززاق و کەریمی
بەدەست خۆتە شیفای دەردی دەروونم
ئیلاھی چونکە خۆت ئەعلا حەکیمی
ئومێدی بێ ئومێدانیت و موحەیی
ھەموو ئێسکە ڕزیوێکی ڕەمبیمی
بەزەییت بێت بە شاھۆی ڕووسیاتا
نەجاتی دە لە ئازاری ئەلیمی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ی/ئیلاھی تۆ خودایێکی عەزیمی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٨/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.