شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فعولن فعولن فعولن فعولن 
{literal} {/literal}
خودایا بە ئەوزاعی عالەم خەبیری
خودایە بە ئەوزاعی عالەم خەبیری
بە ڕەفتاری ئەولادی ئادەم بەسیری
لە سەد دەی تەقالا ئەدەن بۆ سەلامەت
ئەوەی کەی خراپە چ جوان و چ پیری
نیھادیان لە خۆت ئاشکرایە چییە
کە عالم بە ئەسراری ما في الضَميری
بەڕاستی بەڵان بۆ عوموومی بەشەر
چ شەرقی، چ غەربی، چ ژووری، چ ژێری
ئەبینی بە کۆمەڵ لە دین دەر دەچن
بەبێ شەرم و تەقیە غەنی و فەقیری
پەنامان بە خۆتە کە ھەر خۆتی تەنیا
بە تەدمیری زیندیق و مولحید قەدیری
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ی/خودایا بە ئەوزاعی عالەم خەبیری». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٢١.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.