شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ڕەببی تۆ پشت و پەنامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
ڕەببی تۆ پشت و پەنامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
بەندە عەبدم، تۆ خوامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
شەرمساری بارەگاتم، ڕووم نییە سەر ھەڵبڕم
خۆت کە بەخشندەی گونامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
موشکیلاتی دین و دنیام ھەر بە لوتفت حەل دەبێ
ساحیب و موشکوڵ گوشامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
خۆت حەکیمی ئاگەداری ئێش و ئازاری منی
داروویی دەردی شیفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
ماڵ و ڕزق و عومر و دەوڵەت عیزەت و زیللەت ھەموو
ھەر بەدەست خۆتە نیزامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
گەر دەرم کەن بچمە کوێ؟ لای کێ سکاڵای خۆم بکم؟
مەرجەعی لاڵە و تکامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
ڕووی دڵ و ڕۆحم لە تۆیە یا ئیلاھەلعالەمین
ڕەببی خۆت مەعبوودی عامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
بەندە ھیوام گەر بە ڕەحمت بێ لەکەس باکم نییە
لابەری جەور و جەفامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
عەبدی زاتی پاکی خۆتە ڕەببی شاھۆ ی لانەواز
باعیسی خۆشی و سەفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
بەندە ھیوام گەر بە ڕەحمەت بێ لە کەس باکم نییە
لابەری جەور و جەفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
عەبدی زاتی پاکی خۆتە ڕەببی شاھۆی لانەواز
باعیسی خۆشی و سەفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ێ/ڕەببی تۆ پشت و پەنامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٨/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.