شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
کورد یەکێکن فەرقی کوردی ژوور و خواری بۆ نییە
کورد یەکێکن فەرقی کوردی ژوور و خواری بۆ نییە
فەرقی کوردی کۆچەری و دێھات و شاری بۆ نییە
فەرقی کوردی دەشتەکی و ناوشاخ و داری بۆ نییە
ھەر کەسێ فەرقی بکات ھیچ ئیعتیباری بۆ نییە
نامەوێ کوردێکی وا کوردێکی ھاودەردم ئەوێ
کورد ئەبێ دایم تەماشای بنج و بونیادی بکا
سەیری بنچینەی ئەساسی زێد و ئەجدادی بکا
بیر لە ئیشی پاشەڕۆژی کورد و ئەولادی بکا
نەک بە تەنیا مەرحەبایەک پشت لە ئەجدادی بکا
نامەوێ کوردێکی وا کوردێکی ھاودەردم ئەوێ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ێ/کورد یەکێکن فەرقی کوردی ژوور و خواری بۆ نییە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٥/٢٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.