شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
دوژمنی خۆین مژ برا بڕیاڕی جێی بڕوا نییە
دوژمنی خۆین مژ برا بڕیاڕی جێی بڕوا نییە
چی بە دەم ئەیڵێ درۆیە، ناو دەروونی وا نییە
دەستی بوو کاتێ وەھا چاو سوور ئەکا وەک گورگی ھار
فەرقی جوان و ئافرەت و پیر و مناڵی لا نییە
کاتی بێ دەستیش وەھایە خۆ بە مەڕ پیشان ئەدا
کردەوەی شاھیدە ناڕاستە ھیچی وا نییە
زۆر کەڕەت دەستمان چڵووزاوە بە پشکۆی دوژمنا
بەسیە بەس! بڕوا بەمانە شێوەیی دانا نییە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ە/دوژمنی خۆین مژ برا بڕیاڕی جێی بڕوا نییە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٢١.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.