شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن 
{literal} {/literal}
دوڵبەرێکم ھەیە وەک بەدری سەما تابانە
دوڵبەرێکم ھەیە وەک بەدری سەما تابانە
ئافەتی دین و دڵ و قاتڵی عوششاقانە
ڕوومەتی جوانی سوبەینان کە تلووع کا وەکوو ڕۆژ
سەدەی وەک شەمسی زوحا موحتەجیب و خەجلانە
قیمەتی لەعلی یەمەن ئەشکێ بە یەک لەحزە ئەگەر
بێ تەماشای لەبی یار کا کە ئەڵێی مەرجانە
موژە و ئەبروویی وەک تیر و کەمانی ڕۆستەم
قامەتی سەروی چەمەن، مەمکی ئەڵێی ڕوممانە
وەختی لەب خەندە کە سەیری بریقەی سننی ئەکەم
موتەحەییر ئەبم ئایا دوڕە یا ئەسنانە؟
ئاوی گۆشەی دەھەنی زەمزەمە یا کەوسەرە یا
شەربەتی خولدی بەرین ڕاحەتی ڕۆح و گیانە
کێ ھەیە ھەر وەکوو ئەو نازک و نایاب و نەجیب؟
مەلەکە، جیننە، پەری یاخۆ گوڵی ڕیزوانە؟
لە ھەموو جینسی بەشەردا بە جوانی و شۆخی
نییە وەک ئەو، بە خوا گیانە وەک ئەو ئینسانە
دڵی شایق ئەفڕێنێ بە نیگای چاوی خومار
چی بکات بەختی دڵیش وایە کە جێی زیندانە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ە/دوڵبەرێکم ھەیە وەک بەدری سەما تابانە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٨/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.