شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
موژدە بێ یەعقووبی دڵ موژدە نیگارم ھاتووە
موژدە بێ یەعقووبی دڵ، موژدە نیگارم ھاتووە
مەرھەمی زامی دەرونی پڕ لە خارم ھاتووە
شەمسی خاوەر وا ئەڵێن ئەمشەو تلووعی کردەوە
گوڵ بەدەن، شیرین دەھەن، سیمین عوزارم ھاتووە
سەرو باڵا، لالە ڕوو، زەنجیر گێسوو، موشک بۆ
یاری ڕەند، سەروی بوڵەند، شۆخی دیارم ھاتووە
شێری نەڕ، قەد نەیشەکەر، ئاھوویی بەڕ، شاھێنی حوڕ
بۆ شکاری مورغی دڵ بازی تەوارم ھاتەووە
موو کەمەر، ڕوومەت قەمەر، لێو لەعلی تەڕ، دوندان گوھەر
شۆخی خاڵ شیرین، جوانی چاو خومارم ھاتووە
نەوجەوان، ئەبرۆ کەمان، موژگان سینان، خونچە دەھان
سەروی بوستانی ئێرەم، ئاھوی تەتارم ھاتووە
ڕۆحی شیرین حازرە بۆ موژدە تەقدیمی دەکەم
بۆ ئەوەی تەشریفی یاری عیشوەدارم ھاتووە
ئاگرم تێ چوو، دەخیلەک ڕاستە ئایا تووخوا
پەریەکەی حۆری نەژادی لەنجەدارم ھاتووە
خۆم و ئەقلیمی ئورووپا و ئاسیای قوربان ئەکەم
گەر بە ڕاستی پێم بڵێن غونچەی تەلارم ھاتووە
گیانی خۆت حازر کە شاھۆ بۆ نیساری دوڵبەرت
خاوەنی تیر و کەمان و زولفەقارم ھاتووە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ە/موژدە بێ یەعقووبی دڵ موژدە نیگارم ھاتووە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٢١.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.