شاعیر: شاھۆ (١٨٨٢-١٩٧١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ڕۆح لە ھێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی ھەیە
ڕۆح لە ھێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی ھەیە
ئارەزووی تیری خەدەنگی نیم نیگای نازی ھەیە
عاشقە چی بکا قەرار و سەبر و ئارامی نییە
خەستەیە دەردی گرانە حاڵی ناسازی ھەیە
ناڵە ناڵی دەنگی «یا لەیلا»ی لە سینەم دێتە گوێ
وەرنە سەیری دڵ قەوانی شۆر و شەھنازی ھەیە
ئاگری تیژی شەرارەی ئاھی عالەم سۆزی من
دووکەڵی تاریک و کرپە و شوعلەیی غازی ھەیە
خاتیمەی ھێنا بە ڕۆحم ناوکی موژگانی یار
تا بڵێن ئەو شۆخە تیری چاوی غەممازی ھەیە
ئەلفی خەتتی ئیستوای باڵایی لەیلاکەی ئەمن
شۆخ و شەنگە ڕەنگ و شێوەی گوڵبونی نازی ھەیە
نووکی نێشی زولفەقاری تیژی دوو ئەبرۆیی یار
سەد ھەزاران عاشقی کوژراوی بێ نازی ھەیە
چاوی مەخمووری ھەمیشە بۆ شکاری مورغی دڵ
ھەڵمەتی شاھێنی ڕاوی و چابوکی بازی ھەیە
داوی زوڵفی خاوی دانا بۆ دڵانی عاشقان
شایقیشی پێوە بوو ناڵینی بێ نازی ھەیە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شاھۆ. «دیوانی شاھۆ/ە/ڕۆح لە ھێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی ھەیە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٨/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.