شاعیر: شێخ محەممەدی حیلمی (١٩٠٩-١٩٨٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: ١٠ بڕگەیی
یەزدان بۆ چی وا لە من زویری
پێنج خشتەکی لەسەر ھۆنراوەیەکی عەلی کەمال باپیر
یەزدان بۆ چی وا لە من زویری
خزمەتم نەبوو لە گەنجی و پیری
فازل شاھیدە بە بێ تەقسیری
«یا ڕەب ئەزانم کە تۆ بەسیری
بۆ گوناھی من تۆ زۆر خەبیری»
کردت بە خەڵووز ھەموو کێوی توور
خۆ من عەبدی تۆم لە نزیک و دوور
ھەر بە ڕەحمی تۆ من ئەبم مەسروور
«بە خەجاڵەتی ھێنامتە حزوور
کوێری، موو سپی، ڕوو ڕەشی، پیری»
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ محەممەدی حیلمی. «دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی/یەزدان بۆ چی وا لە من زویری». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.