شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا
خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا
مێروولە نەچێ چاکە بە گژ قوللەیی قافا
کێ بێ لە دلێرانی عەشایر کە نەچووبێ
وەک تیری قەزا نووکەڕمی جافی بە نافا
خوێنڕێژ و شەڕەنگێز و عەدوبەند و تەنومەند
کامیان گەنە وەک شێرە لە مەیدانی مەسافا
چونکە ڕەسەنن ورد و درشتیان ھەموو جەنگیین
مەی سارییە نەشئەی چ لە دوڕدا چ لە سافا
وا بێ خەم و پەروا دەچنە عەرسەیی ھەیجا
تۆ ناچییە سەر دۆشەکی بووکی لە زەفافا
يبغون الى الامر صغاراً و کباراً
يسعون الى الحرب ثقالاً و خفافا
وەسمان بەگیان ئامیرە وەختی کە بڵێ: دەی!
دێنە جەوەلان ھەروەکوو حاجی لە تەوافا
خواهم ز خدا آنکه شود دشمن جاهت
کۆتی لە دەسا، دەس لە ملا، مل لە تەنافا
ڕەحمێ بکە با شێخ ڕەزا بێتەوە گوفتار
حەیفە بڕزێ تیغی مجەوھەر لە غیلافا
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ا/خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٦/٢٦.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.