شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: چوارێنە
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
ھەجوی شێخ حەمەعەلی
سا بێ زگی خۆت ھەڵمەدڕە و مەمرە لە داغا
ئەم قەومە ھەموو مردن و تۆ مای لە وەجاغا
لەو لاوە پەلێکت لە زەھاو پەل ئەوەشێنێ
لەم لاوە ڕەگێکت لە کنی ساوجەبولاغا
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ا/سا بێ زگی خۆت ھەڵمەدڕە و مەمرە لە داغا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٦/٢٦.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.