شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن 
{literal} {/literal}
سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد
سەرو و نەی
سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد
شەکەری خواردووە نەی، سەرو سەری داوە لە بەرد
گەر دەلیلی وەکو نوقتەی دەھەنت نەبوایە
منیش ئینکارم ئەکرد وەک حوکەما جەوھەری فەرد
لێی دەپاڕێمەوە ئەی ڕۆحی ڕەوانم تو خوا
چییە دەرمانی دڵم؟ پێم دەڵێ: لاچۆ دڵە دەرد
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/د/سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٦/٢٦.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.