شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: قەسیدە
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
بابان باشنده بیر باطمان یشیل وار
ھەجوی کاکەیی
بابان باشنده بیر باطمان یشیل وار
إمام القوم في تقسيم شلوار
ھەتانە ھەر وەکوو بیستوومە بەزمێ
لە ساڵێکا شەوێ یارانی دیندار
عەموودێکم ھەیە وەک تووڵی داوود
کوتامە ژێری کورکەی دایە ڕێزوار
تسێکی کەند بە ڕیشی سەیید براکە
تڕێکی دا بە یادی باوە یادگار
دەبەستن حەلقەیێ وەک عەقدی پەروین
لە جێگایەکی خاڵی لَيسَ دَيّار
بە چۆکا دێ قوتەی مل نێرکە کاردوو
وەکو بولبول ئەخوێنێ وەعز و گوفتار
دەخوێنێ مەرسییەی مالۆسی مەرحووم
یەکانەی گون ڕەش و گاحۆلی شاخدار
وەکوو باران بە کلکی پیرەسەگدا
بە ڕیشی دادەچۆڕێ ئەشکی خوونبار
لەپاش ئیکمالی ڕەسم و ماتەم و شین
وەڕین دەس پێ دەکا وەک کەلبی ھەوشار
معاذالله دەڵێ يا ايها القوم
درۆیە حەشر و نەشر و جەننەت و نار
لە گوێ مەگرن قسەی ئاخوندی سوننی
بە ئاشووبن مەلای سەر لنگە دەستار
غەرەز لەم جرت و فرت و فاک و فیکە
ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشرار
حولولی مەزھەبێکە بێ گرێ و قۆرت
تەناسوخ ڕێگەیێکە ڕاست و ھەموار
بِحَمدِالله نەما کاک ئەحمەدی شێخ
زەھاوی مرد و گۆڕی گوم بوو چاو مار
ئەگەر بێ شێخ عەلیش دَفعُ البَلا بێ
ئیتر دنیا دەبێتە عەینی گوڵزار
بمێنێ یا نەمێنێ چی لە دەس دێ
بە تەنھا شێخ ڕەزاکەی ھەرزە گوفتار
ئەگەر مشتە و مشاریش بێ زمانی
عیلاج دەکرێ بە مشتی پڕ لە دینار
بە دیناری عیلاج کەن یا بە سمتی
بلوورینی کوڕێکی سادەروخسار
عەزیزان مەزھەبی یارانی جەم جەم
لە سەر سێ ڕوکنە: ئەووەل تەرکی ئازار
دووەم ئیکرامی زەیف و شەرتی سالیس
لە ھەردوو عومدەتر، کیتمانی ئەسرار
ئەمانەش جوملە پەشمن، ئەسڵی مەقسەد
چوارە پێت بڵێم ئەی پیری ھوشیار
شکستەی جەوز و تووڵی سەوز و کەڵبەی
بەرازی بۆز و کەللەی خووگی مردار
ئەگەر دەرچێ لە سەر ئەم دینە ڕۆحت
دەچێتە قالبێکی شۆخ و نازدار
زەعیف بێ خوانەخواستە ئیعتیقادت
بە ئایین و بە ئەرکان و بە ئەتوار
نەکەی تەرسێ بە ڕیشی خەلفە باپیر
نەدەی گانێ لە ڕێگەی باوە یادگار
شیاکەی گاوەحۆل نەگری لە ڕیشت
نەچیتە ژێر کوڵینی دایە ڕێزوار
قەپۆزت دانەپۆشێ بەر سمێڵت
بە سەر ملتا نەیێ وەک یاڵی کەمتیار
لە قیبلەی مستەفا ڕوو وەرنەگێڕێ
لەڕێگەی شەرعدا نەمری، گوناھکار
لە پەشمی ڕیخناکی بەر سمێڵت
نەڕێسن سەرکەلە و دەستبەند و ھەوسار
کە مردی ڕۆحی ناپاکت بە چوستی
لە ئینسانی ئەچێتە شکڵی سەگسار
وەرن یاران شەوی میعادە ئەمشەو
لە پێ دەرپێ فڕێ دەن، خزم و ئەغیار
شەواڵی زەرد و سوور وەک خەرمەنی گوڵ
لە سەر مافووری زەڕ ڕۆی کەن بە خەروار
شەواڵی خامەک و زەڕبەفت و خارا
لە سەر یەک دای بنێن وەک ماڵی توججار
کەنیز و خانم و خاتوون و خادم
فەقیر و مونعیم و دەروێش و سالار
نەدیم و نۆکەر و ئاغا و ئەفەندی
لە دەوری دانیشن وەک خەتتی پەڕگار
لە نەزمی بەزمی جەم ساقی بگێڕێ
شەراب و لێ بدا موتریب لە مزمار
نەبیز و شەربەت و نوقڵ و مەزە و مەی
دەف و تەمبوور و ساز و بەربوت و تار
دەبێ ئەم بەزمە ھەر بەم نەزمە بڕوا
ھەتا دوو حیسسە ڕابوورێ لە شەوگار
کە دنیا بوو بە ڕووی قەیماسی زەنگی
سەرەی بەش کردنی شەڵوارە ئەمجار
بە قورعەی مەعدەلەت یەکیەک بەشی کەن
مەپرسن لە ئەقرەبا و قەوم و کەس و کار
مەپرسن دایک و پوور و خوشک و خوارزا
لەژێر کورکەی بەرن، بێ قەول و گوفتار
بە قەولی باوە باوە و میرە میرە
میسالی کێر و کوز ھەر وەک کون و مار
بە شەرعی مەزدەک و ئایینی بابەک
دوخوولی جائیزە ئیسمی کونادار
فهيا سادتي للوطء والنيك
لقد علمتكم تقسيم شلوار
چرا پف لێ کەن و شێرانە ھەستن
شەقێ ھەڵدەن لە پەردەی عیسمەت و عار
سەر و دەرپێ بەرن بێ فەرق و تەمییز
دەم و دەست ساحیبی دەرپێ بکەن دیار
شەواڵی ھەر کەسێ بەر ھەر کەسێ کەوت
ئیتر فەرقی نەکا بیگرێتە بەر کار
کە ئەم وەعزەی تەواو کرد پیرە ئاخون
ئیتر ھەر پف لە شەمعە و تف لە حەیتار
ئیتر ھەر ئەتکی دین و کەسری نامووس
ئیتر ھەر تەرکی شەرم و عیففەت و عار
ئیتر ھەر لنگ ئەبێتە لام ئەلف لا
ئیتر ھەر کێر ئەبێتە باسکی ھاوار
ئیتر ھەر گوومەزەی سمتە دەسووڕێ
بە سوورەی سەر خڕا وەک چەرخی دەووار
ئیتر ھەر لێ پەڕینە و لێ خوڕینە
بەرەو ژوور و بەرەو ژێر و بەرەو خوار
ئیتر ھەر دایکە پیرە و ھەڵ ئەنیشێ
بە کەللەی کێرەوە وەک ورچی سەردار
ئیتر ھەر پاوەنەی زیوە و زڕەی دێ
لە بەر کوت پێوەدان ئەخشێ لە دیوار
ئیتر ھەر خەپلەیە وەک چاوی کازر
بە مەترەق دەیکوتن ساداتی ئەبرار
ئیتر ھەر ناوگەڵی خووبانی بیکرە
لە خوێنا سوور دەبێ وەک بەرگی گوڵنار
ئیتر ھەر کێرە وەک پەیکانی گۆشتین
بە ژێر بنیا دەچێ وەک پەڕڕی سووفار
ئیتر یا خوا نەسیبی دوشمنت بێ
برینی نێزە و نووزەی بریندار
مناڵێ لەو شەوە پەیدا بێ لایان
دەبێتە سەیید و ڕێزداری موختار
لە وەسفی کاکەیی گەر سەرفی عومرم
بکەم ناکەم بەیانی عوشری میعشار
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ر/بابان باشنده بیر باطمان یشیل وار». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٦/٢٦.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.